وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كا و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانی هێرشه‌كه ده‌خوازێ و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا، داوا ده‌كا هه‌رچی زووه ئه‌وانه‌ی له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه دیاری بكرێن و ده‌ستگیر بكرێن و سزا بدرێن.
باسنيوز
