ئه‌یاد عه‌لاوی: به‌ئامانجگرتنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر په‌یامێكی ڕه‌شه
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند كه به‌ئامانجگرتنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر، په‌یامێكی ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق، له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێر، له تویتێكدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی و ڕای گه‌یاند كه دووباره به‌ئامانجگرتنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر، په‌یامێكی ڕه‌شه و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه.
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێری كرد و له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه "ئه‌مجاره به كردار له‌ناوبردنی كرده‌وه‌ی تاوانكاری ببینین و هه‌ر به پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌وه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له لێدوانی رۆژنامه‌وانی بێزابووین".
باسنيوز
