چەند مووشەكێك لە چەند گەڕەكێكی هەولێر كەوتنە خوارەوە

چەند مووشەكێك لە چەند گەڕەكێكی هەولێر كەوتنە خوارەوە
ئەمشەوی دووشەممە چەند مووشەكێك لە چەند گەڕەكێكی هەولێر كەوتنە خوارەوە.

یەكێك لە مووشەکەکان لە نزیک شوقەکانی ناز سیتی کەوتووەتە خوارەوە و بەم هۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

هەروەها مووشەکێکیش لە مەیدانی ئاژەڵان و دوو مووشەکیش لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی جۆری مووشەكەكان بەردەست نییە.
basnews -
Top