پێنجوێن.. دەست بە دابەشکردنی فۆرمی وانەبێژی دەکرێت

پێنجوێن.. دەست بە دابەشکردنی فۆرمی وانەبێژی دەکرێت
بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن رایدەگەیەنێت کە سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی فۆرمی وانەبێژی دەکرێ و داواش لە دەرچووانی دوو کۆلێژی جیاواز دەکات سەردانیان بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرم.


عەزیز محەمەد، گوتەبێژی پەروەردەی پێنجوێن، راگەیاند: "داوا لە سەرجەم دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەکەین کە دانیشتووی سنووری قەزای پێنجوێنن ڕۆژانی سێشەممە و چوار شەممە (16 و 17 / 2 / 2021) سەردانی پەروەردەی پێنجوێن بکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی وانەبێژی بۆ ساڵی 2021".

راشیگەیاند: "ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆرمی وانەبێژی پر بکەنەوە پێویستە کارتی زانیاری، ناسنامەی باری شارستانی و وێنەیەک لە بروانامەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بھێنن".
bas news -
Top