پارتی دیموركاتی كوردستان – سووریا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس:
به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
خۆشك و برایانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی كۆچكردوو دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس
هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تی نیشتیمانی و تێكۆشه‌ر كوردستان، خودا لێی خۆشبێت، دكتۆر رۆژ نووری شاوهیسمان پێ گه‌یشت، به دڵێكی پڕ له ژان و خه‌مناكه‌وه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، كه سه‌رتاپای ژیانی له‌پێناو كوردستان و دۆزی كورد به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دوور و درێژ له تێكۆشان، هه‌وڵدان، به‌خشین و قوربانیدان به‌وپه‌ڕی دهروونبهرزییهوه بۆ به‌رزكردنی ئاڵای كوردستانی ته‌رخانكرد، ئه‌و له ره‌چه‌ڵه‌كی خانه‌واده‌یه‌كی نیشتمانیی خاوه‌ن تێكۆشان و وه‌فاداری هه‌میشه‌یی بۆ به‌هاكانی كوردایه‌تی و به‌ها نه‌مره‌كانی بارزانییه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بوو له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆسپه‌كان و ئه‌و شه‌ڕ و جه‌نگانه‌ی له باشووری كوردستان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندراون.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
خۆشك و برایانی پارتی
ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه كۆستی هه‌موومانه، هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ین، له‌ده‌ستدانی دكتۆر رۆژ له‌و سه‌روبه‌نده‌دا خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێكۆشان و به‌ها به‌رزه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له رێزگرتنهكانی له‌ناو نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌سته‌مه.
دكتۆر رۆژ له هه‌موو ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بوو، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه راسپێردرابوو، چ له پۆسته ئیداری و حكومییه‌كانی له كوردستان یانیش له عێراق.
ئێمه به‌ناوی لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا، دووباره جه‌خت له‌سه‌ر هاوسۆزی خۆمان بۆ ئێوه ده‌كه‌ینه‌وه و له خودای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه، كۆچكردووهكهمان به‌ر ره‌حمه‌تی فراوانی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موومان ببه‌خشێت.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ سووریا
15-2-2021
k24-
