هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەبەر تەواوبونی کارەکانی بیناسازی لەڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ) لە ڕۆژی 2021/2/16، هەروو سایدی ڕێگایەکە دەکرێتەوە بەڕووی شوفێران بۆبەکارهێنانی، بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕێگاپێدراوبوو قەدەغە دەکرێت و سایدی چوون بۆ گۆپاڵ دەبێت سایدی چوون بێت بەتەواوی، سایدی هاتنیش بۆ ناو شاری هەولێر سایدی هاتن دەبێت و بەدرێژایی ڕێگاکەش مەفرەزە و کارمەندانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات و بەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت".
ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئەم کردنەوەی ڕێگایە بەم شێوەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەو ڕێگایە کەوتنەوە.
باسنيوز
