چەندین ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی گەرمیان دابین کرا

چەندین ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی گەرمیان دابین کرا
ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان چەند ئۆتۆمبێلێک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە گەرمیان دابین كرا.

جەلال شێخ جەعفەر، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین لە گەرمیان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 2ی2021، جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان سەردانی كردووین و سێ ئۆتۆمبێلیان بۆ بەڕێوەبەرایتەییەکەمان هێناوە کە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دابین كراوە."

جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئێمە بە گرنگی دەزانین بایەخ بە گەرمیان بدەین، چونكە هاوشێوەی هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی کە بەهۆی مینی چێندراوی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانەوە ئالوودە بووە."

گوتیشی: "ئەم ئۆتۆمبێلانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بۆ ئەم ناوچەیە دابین كراوە."

سەركی دەزگای گشتیی مین ڕاشی گەیاند: "لە پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلی زیاتر بەم بۆ بەڕێوەبەرایتەیی کاروباری مین ناوچەیە تەرخان بكات."












باسنیوز


Top