روونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەدرێت
لە روونکردنەوەکەی عبدالسلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان هاتووە: "ڕۆژانە پرسیاری زۆرمان ئاراستە دەکرێت لەسەر چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان، لێرەوە ڕوئیای خۆمان ڕادەگەیەنین، کەوا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ھەفتەیەکە پڕۆسەکە دەستیپێکردووە بەھەموو پێوەرێک خۆپارێزی باش ھەبووەو لەکۆی ملیۆنێک و 700 ھەزار قوتابی تەنھا چوار کەس تووشی کۆڤید19 بووە، کە مەرج نییە لە نێو ھۆڵی قوتابخانەکان تووش بووبن".
دەشڵێت: "ھەرچەندە ئەو ماوەیەی دیاری کراوە بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە 21ی2ی2021 دیار دەبێت و لە 23ی2ی2021، دوا بڕیار دەدرێت لەم بارەیەوە، بەڵام بەپێی ھەموو ئامار و داتاکان کەوا ڕۆژانە لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکانەوە بە دەستمان دەگات، ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و پێویستە خوێندنی ناو کەمپەس بەردەام بێت".
باسنيوز
