لە سلێمانی تەقەكەرێك دەستگیر كرا

لە سلێمانی تەقەكەرێك دەستگیر كرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن راگەیاند.

بەپەی راگەیاندراوێکی پۆلیسی سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی رووداوێكی تەقەكردن لەشاری سلێمانی لە نزیك فلكەی خانەقا ڕوویدا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تەقەكەی پێكردووە".

ئەوەش خراوەتە روو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ن) كە ئەفسەری خانەنشینە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.













باسنيوز



Top