مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیر کرد

مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیر کرد
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکانیان خەڵکیان هەراسانکردبوو.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "شەوی رابردوو بەدەستخۆشییەوە مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیرکرد کە لەناو گەڕەکی ژیان خەڵکیان هەراسانکردبوو و ئۆتۆمبێلەکانیان سواخی قوڕدابوو و تابلۆکانیشیان شاردبۆوە بەقوڕ".

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت: "لێرە پرسیارەکە ئەوەیە، تۆ بڵێی ئەوانە بێ دایک و باوک بن؟ تۆ بڵێی کەسێکیان نەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات و بڵێت ئێوە بۆچی ئۆتۆمبێلەکان بەقوڕ سواخ دەدەن ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانی تاوانتان نەبێت نەک سەرکێشی؟ چونکە ئەوە لەسنووری حەز دەردەچێت وەکو درێفت و پەنتەڕباش لێدانیش نییە".












باسنيوز


Top