نیشانه‌شكێنه‌كانی داعش دانیشتوانی شێخ باوه‌ی گوڵاڵه ناچار ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌یان جێ بهێڵن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021، لوقمان محەمەد پاڵانی، نوێنەری گوندنشینانی ناوچەی شێخ باوە، رایگەیاند: "نیشانه‌شكێنه‌كانی داعش شەوانە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە دەكەن و مەترسییان بۆ سەر ناوچەكەمان دروست كردووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هێزە ئەمنییەكان پارێزگاری‌یان لێ ناكەن، بۆیە مەترسیی چۆڵبوونی هه‌شت گوندی كشتوكاڵی لە ئارادایە".
شەماڵ عەبدولڕه‌حمان، بەرپرسی بنكەی ئاسایشی كوڵەجۆ، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "داعش لە سەرەتای ئەمساڵەوە بووەتە مەترسی بۆ سەر گوندەكانی نێوان گوڵاڵە و كوڵه‌جۆ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه تیرۆریستان سەرباری لاوازیی هێزە عێراقییەكان، سوودیان لە سروشتی ناوچەكە وەرگرتوە، كە دار و دارستانی زۆرە و رووباری سیروانیش بە تەنیشتیدا تێدەپەڕێت".
لە سەرەتای ئەمساڵەوە كرده‌وە تیرۆریستییەكان لە ناوچەی شێخ باوەی نێوان شارۆچكەی گوڵاڵەی سه‌ر خانەقین و شارۆچكەی كوڵەجۆی سەربە كفری رووی لەزیادبوون كردووە.
باس‌نیوز
