نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت جه‌خت چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كران.
جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق كرده‌وه
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابوریى وڵات، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
خەندان
