سلێمانی.. کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سلێمانی.. کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی کچێک بە پەت خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی کچێک بە ناوی (ک، ن) بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی کە بە پەت خۆی خنکاندبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنابوو".

راشیگەیاند: "ئەو کچە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە و پێش ماوەیەکیش دایک و باوکی لەیەکجیابوونەتەوە، بۆیە گومان دەکرێت هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی کێشەی خێزانی بووبێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەروو"ماڵی ئەو کچە لە شەقامی (سەھۆڵەکە)ی شاری سلێمانی بووە و تا ئێستا نازاندرێت پیشەی چی بووە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی سلێمانی براوەتە پزیشکی دادی و لەوێ بۆیان دەرکەوتووە کە بە پەت خۆی خنکاندووە و ئێستا پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە".
bas news -
Top