DNO پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان دەکڕێتەوە
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی پشکەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەکڕێتەوە.
DNO رایگەیاندووە، %32ـی پشکەکانی مۆڵەتی کێڵگە نەوتییەکانی باشیک لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل کڕیوەتەوە.
بە کڕینەوەی ئەو رێژەیە، کە کۆمپانیاکە چاوەڕێی رەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، رێژەی پشکەکانی DNO لەو کێڵگە نەوتییانە گەیشتووەتە %64.
باسنيوز
