پارتی وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌جه‌كه ده‌داته‌وه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی په‌یوه‌ندی به گرژییه‌كانی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌وه نییه و دووپاتیكرده‌وه، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای راكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لەبارەی گرژی و پێكدادانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا، دیسان كەجەكە لە بەیاننامەیەکیدا کەوتووەتە بڵاوكردنەوەی قسەی بێ بنەما و تۆمەتبەخشینەوە لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.
وێڕای رەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە، كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە. لە راستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای راكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا رادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە؟
دووپاتی دەكەینەوە، كە پارتی پەیوەندیی بەم شەڕانەوە نییە و، هیچ رێگەشی لە پەکەکە نەگرتووە، كە شەڕ بكات یان نا. کە شەڕیان پێ ناکرێ و هەر لە هەڵاتندان هیچ خەتای پارتی نییە و با واز لەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بهێنن. پەکەکە خۆی باش دەزانێ کە ئەگەر پارتی بە راستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو.
پێمان وایە باشترین چارەسەری بۆ ئەو ناسەقامگیرییە ئەوەیە، كە پەكەكە بەڵای خۆی لە كۆڵی هەرێمی كوردستان بكاتەوە و چیتر نەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێكدانی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
11ـی شوباتی 2021
k24 -
