لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عیراق: گەشبینین رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان بكرێ
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:" ناوەكوو ئێستا گەشبینین لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021 بگەینە رێككەوتن، چاوەڕێی لایەنە شیعەكانین پێشنیازێك بكەن كە پێشنیازەكە دەستووری بێت ئەوە ئامادەین گفتوگۆی لەسەر بكەین".
روونی كردەوە، ئەوان پەیوەست بەو بڕگەیەی كە لە حكوومەتی عێراقی هاتووە كە تایبەت بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، گوتیشی:" پرۆژه یاسای بودجه‌مان ته‌واوكردووه و گه‌یشتوینهتە كۆتایی پرۆژه یاساكه، به‌ڵام ته‌نها پشكی هه‌رێمی كوردستان ماوه و چاوه‌ڕیی لایەنە سیاسییه‌كانی شیعه ده‌كه‌ین ".
شیروان میرزا گوتیشی: "پێموایه هه‌رێمی كوردسان و به‌غدا ده‌گه‌ن به رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیش یا پێشنیارێك ناده‌ستوری بێت ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، دەبیت شتێك گەڵاڵە بكرێت كە دەستووری بێت، هەندێك بەرەو پێشچوونی باش هەیە وا دەكات رێككەوتن نزیكتر بێت".
ئه‌ندامه‌كەی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایە ئەگەر هەیە بۆ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجەی 2021ی عێراق بدرێت.
باس‌نیوز
