لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێ نەدات.

لە راگەیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، "دوای ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک بەناوی (م. ز. ح لەدایکبووی 1975) تۆمارکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو؛ ئەگەر بڕێک پارەی پێ نەدات، ئەو تۆمەتبارە پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لەو كچە سەندبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت".

ھەر لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن".
k24 -
Top