له سنووری پێنجوێن پهكهكه بەردەوامە لە وەرگرتنی باج و سهرانه له خهڵك
خەڵکی گوندە سنورییەکان بەگشتی ناڕازین لە بوون و چالاكی چەکدارانی پەکەکە، چونکە ڕۆژانە بۆ ھاوردەکردنی ھەرکاڵایەک لە مەرزە لاوەکییەکانی ئەم سنورەوە باجێکی زۆریان لێ وەردەگیرێت، وەک تیمی زۆر ھەوڵماندا خەڵکی زیاتر بدوێنین و لە زاری خۆیانەوە شێوازی باج وەرگرتەنەکەی پەکەکە باس بکەن، بەڵام بەھۆی ترسیان لە پەكەكە نەیانتوانی لەبەردەم کامێرا قسەمان بۆ بکەن.
بۆ ئەوەی بوونی پەکەکە و باج وەرگرتیان لەھاووڵاتیان بسەلمێنێت، تۆمارێکی دەنگی بڵاودەکاتەوە، کە ھاووڵاتیەک دەیەوێت بارێک ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکات؛ بۆیە لەگەڵ فەرماندەیەکی پەکەکە لە سنوورەکە قسە دەکات.
بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای پێنجوێن گوندنشینانی نیگەران كردووە و ھێزە ئەمنیەکانی ناوچەکەش پاسەوانیان دەکەن و ناھێڵن ھیچ کەسێک لێیان نزیک بێتەوە، ئەو کەسانەی پەیوەندیمان پێوەکردن داھاتی پەکەکە بە زیاتر لە یەک ملیار دینار دەخەمڵێنن بەھۆی وەرگرتنی باجەوە لەھاووڵاتیان، بوونی چەکدارانی پەکەکە بەجۆرێکە ئێستا ھەندێك لە گونشینان بە تەنزەوە دەڵێن: لە جادەی قیر دەرچووی ھێزی ئەمنی ھیچ دەسەڵاتێکی نیە و پەکەکە خۆی دەسەڵاتدارە لە ناوچەكە.
k24 -
