دوكان.. له‌باره‌ى گیانلەدەستدانی دوو قوتابییەوە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

دوكان.. له‌باره‌ى گیانلەدەستدانی دوو قوتابییەوە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
دوو قوتابى له‌ سنوورى په‌روه‌رده‌ى قەزای دوكان به ‌نه‌خۆشى گیانیان له‌ده‌ست داوە و لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت ئەو دوو قوتابییە به‌ په‌تاى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

شاڵاو دوكانى له‌ ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دوكان ڕاى گه‌یاند: "دوو قوتابیی سنوورى په‌روه‌ده‌كه‌مان كه‌ یه‌كێكیان ناوى (محه‌مه‌د نه‌ریمان) كه‌ قوتابیى پۆلى 3ى بنه‌ڕه‌تى بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ى هەنێی بنەڕەتی و ئه‌وى دیكه‌شیان ناوى (هه‌رێم ستار)ه‌و له‌ پۆلى پێنجه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌ قوتابخانه‌ى سه‌رچه‌مى بنه‌ڕه‌تى بووه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌ كۆچى دوواییان كرد".

شاڵاو دوكانى ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو قوتابییه‌ به‌ په‌تاى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دابێت و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان نه‌خۆشیى شێرپه‌نجەی هەبووە ‌و ئه‌وى دیكە‌شیان نه‌خۆشیى درێژخایه‌نى هه‌بووه‌.









باسنیوز


Top