پۆلیسى هه‌ولێر كه‌سێكى به تۆمه‌تى كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەڕێوەبەرایەتیی بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی، بەحرکە ئاگادار کرانەوە له بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە بەحرکە، هێزەکانیان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه جووڵە پێ‌کرد، دەرکەوت کە ئافرەتێک بەناوی (دنیا ئاراس عاسی)، تەمەن 25 ساڵ، لە ناو ماڵەکەی خۆی بە گوللـە کوژراوە و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوه‌كه ڕای کردووە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەست بە لێکۆڵینەوە كرا، دوای وەرگرتنی زانیاری، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر بکرێت، تۆمەتبار بەناوی (ن. خ. ا)، تەمەن 32 ساڵ، دوای دەستگیرکردنی، پەڕاوەکەی ڕادەستی دادگا کرا و فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بەپێی ماددەى 406 لە یاسای سزادان، بۆ جێبەجێ کرا، هەروەها ماوەی دوو مانگە تۆمەتبار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئافره‌ته‌كه پێکهێنابوو".
باسنيوز
