له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 10/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، هیچ كه‌سێكیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌، 113 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٥٠)
١. پشکنین: (٣٧٠٥ پشکنینی نوێ)
• (١٤٦٢) هەولێر
• (٤٥٦) سلێمانی
• (١٥٠٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢٥٥) گەرمیان
• (٣٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٩ تووشبووی نوێ)
• (١٣) هەولێر
• (٢٠) سلێمانی
• (٣٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١١٣ چاکبوون)
• (٤٨) هەولێر
• (٦٥) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٠٩٤٤٥٥ (٣٨٣٩٥٩ هەولێر، ٢٢٧٥٦٤ سلێمانی، ٤٧٥٤٦٨ دهۆك، ٧٤٦٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٦٦٠ (٣٦٨٩٤ هەولێر، ٣٠٨٧٦ سلێمانی، ٣٥٧٨٨ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠١٩١٦ (٣٥٤٩٣ هەولێر، ٢٨٧١٦ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٥٢ (٤٧٤ هەولێر، ٤٦١ سلێمانی، ٣١٥ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٩٢ (٩٢٧ هەولێر، ١٦٩٩ سلێمانی، ٧٢٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی شوبات ٢٠٢١









باسنيوز


Top