بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر: لەم نزیکانە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ دەکرێتەوە
دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی٢ی٢٠٢١ لە رێوڕەسمی داخستنی نەخۆشخانەی (مەریەمانە) لە ناحیەی عەنکاوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "دۆخی تەندروستیی ھەولێر لەڕووی پەتای کۆرۆناو بە رادەیەکی باش جێگیرە و پێوستە زیاتر پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بین".
لەبارەی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چاودێریی چڕ گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شاری ھەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت و پێشکەوتوو بۆ نەخۆشیی چڕ دەکرێتەوە و ئەم نەخۆشخانەیە جیالەوەی بۆ تووشبوانی کۆرۆنایە، بۆ ئەو نەخۆشانەش دەبێت کە پێوستیان بە چاودێریی چڕ ھەیە".
باسنيووز
