لە بازگەیەکی خورماتوو كەسێك بە بۆمبێکەوە دەستگیر كرا
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 9/2/2021، كەسێكی خەڵكی گوندی یەنگیجەی سەر بە قەزای خورماتوو كە ئێستا دانیشتووی كەركووكە، لە كاتێكدا لە كەركووكەوە ویستوویەتی بێتە ناو شاری خورماتوو، لە بازگەی هاتنە ناوەوە خورماتوو پاش پشكنین دەركەوتووە بۆمبێكی چێندراو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا هەبووە".
گوتیشی: "ئەو كەسە هەڵبەتە ویستوویەتی ئەو بۆمبە چێندراوە بهێنێتە ناو خورماتوو بۆ ئەوەی بیتەقێنێتەوە، بەڵام سەرەنجام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو بازگەیەوە دەستگیر كراوە و ئێستاش لە زیندانە".
باسنیوز
