له هه‌رێمی كوردستان سێ كه‌سی دیكه به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/2/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و له ئه‌نجامی پشكنینی 3320 كه‌س، ده‌ركه‌وت كه 64 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 28 كه‌س له هه‌ولێر، 17 تووشبوو له سلێمانی، 16 كه‌س له دهۆك، 3 كه‌س له ئیداره‌ی گه‌رمیان، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش هیچ تووشبوویه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 111 كه‌سی تووشبووی په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، كه 53ـیان له هه‌ولێر، 58 له سلێمانی بوون.
باسنيوز
