وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى مه‌رجه‌كانى عومره‌كردن ئاشكرا ده‌كا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/2/2021، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ڕاى گه‌یاند: "ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى بیانه‌وێت گه‌شتى عومره ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێـت ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 50 ساڵاندا بێت، ناشبیت نه‌خۆشیى درێژخایهنىان هه‌بێت و به‌رگریى جه‌سته‌یان بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى كه‌م بێت، به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌ى عومرهكردنیان پێ نادرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه پێویسته 48 كاتژمێر پێش سه‌ردانیكردن، هاووڵاتی عومرهخواز پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجام بدات و سێ ڕۆژیش له سعوویه كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ساڵانى پێشوو عومره‌كار چه‌ند عومره‌یه‌كى له‌گه‌شته‌كه‌یدا ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا بڕیار دراوه یه‌ك جار بێت و كاتى تایبه‌تیشى بۆ جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى ڕێوڕه‌سمه‌كه بۆ داده‌نری.
نه‌به‌ز ئیسماعیل ڕوونیشی كرده‌وه، كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، نرخى گه‌شتى عومره 650 دۆلار بوو، به‌ڵام له ئێستادا نرخه‌كه گران بووه، به‌ڵام "تا ئێستا له‌سه‌ر بڕه‌كه‌ى و كاتى ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كه یه‌كلایى نه‌بووینه‌ته‌وه".
باس‌نیوز
