له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى دزراودا گیرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/2/2021، بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و، تێیدا هاتووە: "پاش دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب نیسان لە 7/2/2021، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ده‌ستى پێكرد، توانرا ئۆتۆمبێلەكە لە گەڕەكی دەروازەی شار بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "كه‌سێكى به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بە تۆمەتی دزینی مۆبایل ده‌ستگیر كراوه، كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه و دانیشتووی گەڕەكی كانی عاشقانی هەڵەبجەیه، كه چوار مۆبایل و ئایپادێكى دزیوه، ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە و بەپێی ماددەی 444 له یاساى سزادانى عێراقى، ڕاگیراوە".
باس‌نیوز
