لیژنه‌ی ده‌ستپاكی: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕاپۆرتی دووه‌می حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان له باره‌ی چاكسازییه‌وه بنێردرێته په‌رله‌مان
جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه‌ی بەوە کرد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووه‌م له‌باره‌ی ئه‌و چاکسازییانه‌ی ئه‌نجامییان داون، بنێرێته په‌رله‌مان.
سه‌عید هه‌رکی، جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له په‌رله‌مانی کوردستان، ڕاگەیاند: "به پێی ئه‌و ڕێکارانه‌ی که هه‌یه، حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان هەر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتی چاکسازیی خۆی بداتەوە په‌رله‌مان و بۆ مانگی داهاتووش چاوه‌ڕوانی ناردنی ڕاپۆرتی دووه‌می حکوومه‌تین و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌کانی چاکسازیدان، ڕاپۆرتەکەش ئه‌وه‌ی تێدا ده‌خرێته كه ڕەوتی کاره‌کان بە چ شێوەیەک چوونه‌ته پێشه‌وه و گرفته‌کان چین؟ چاوه‌ڕوان دەکرێت له‌ناو راپۆرته‌کەدا پرسی ده‌رماڵه‌کانی خانه‌نشین و هەردوو یەکەی٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت و بە ورده‌کارییه‌وە خرابێتنە ڕوو".
سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "به‌شێکی دیکه‌ی گرنگی راپۆرته‌که، له‌سه‌ر پرسی پێداچوونه‌وه به دوو مووچەیی و خاڵه گومركییه‌کان و پرسی رێکاره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
باسنيوز
