ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک کۆدەبێتەوە و شارۆچکەیەک دەکاتە قەزا
هوشیار گولی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک راگەیاند: لە قۆناخی یەکەمی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ، شارۆچکەی باتیفا دەکرێتە قەزا و کۆمەڵگەی بێگۆڤاش دەکرێتە شارۆچکەیەکی سەر بەو قەزایە.
فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆکیش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا لە رێککەوتی 10-2-2021 کە رۆژی چوارشەممە دەکات و کۆبوونەوەکەش کاژێر 11ی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت، دەنگ لەسەر بەقەزاکردنی باتیفا دەدرێت.
rudaw -
