خورماتوو.. ڕووداوێکی هاتوچۆ زامداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە

خورماتوو.. ڕووداوێکی هاتوچۆ زامداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە
لە سنووری قەزای خورماتوو لە ئەنجامی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەو هۆیەوە شەش کەس زامدار بوون.


زەنون بەرزنجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8/2/2021 لە نزیك چێشتخانەی كۆشكی میوانداری لە قەزای خورماتوو ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كەوتوونەتە پێشبڕكێیەوە و زۆر بە خێڕایی رۆشتوونە و پاشان كۆنترۆڵیان لەدەست داوە و وەرگەڕاون".


گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە شەش سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەكان زامدار بوونە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كراون بەمەبەستی چارەسەركردنیان".
bas news -
Top