ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: بابه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانی به به‌غداوه ناده‌ستووری و نایاساییه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/2/2021، مینا سامى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فراكسیۆنى پارتى ڕاى گه‌یاند: ”ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى كه بەكارى ده‌هێنن له‌باره‌ى به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاى سلێمانى به به‌غداوه، نایاسایی و ناده‌ستورین، چونكه شارێكی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌رێمی كوردستانیش، به ده‌ستوور و یاسا چه‌سپاوه له عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كار به یاسایه‌ك ده‌كات كه یاساى ژماره سێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیه، زۆر به ڕوونى ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندامانى پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا خراوه‌ته ڕوو، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌قی وای تێدا نییه، كه ئێمه به‌ده‌ر له حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌رێمه‌ى كۆی كردووینه‌وه بتوانین بڕیار بده‌ین، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له ڕووى كارگێرییه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى بۆ دیاری كراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆى نییه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا بێ و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له رێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بن.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه جیاوازى له شێوازى به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌و ئایدیایه‌ى كه هه‌ندێ حزب هه‌یانه بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى شاره‌كان، له ڕووى ئابووری و سیاسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به واته‌ى ئه‌وه نایه‌ت كه ئێمه دژایه‌تیی یه‌كتر بكه‌ین و كارێك بكه‌ین ببێته هۆكارى له‌ناوچوونى ئه‌م ئه‌زموونه‌ى هه‌مانه و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، نه‌مێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانى به به‌غداوه ده‌كه‌ن، پێویسته به ورده‌كارییه‌وه بدوێن و قووڵایی سیاسى و جوگرافى و هه‌رێمیش لێك بده‌نه‌وه.
باس‌نیوز
