ئاوی خواردنەوەی گەڕەكەكانی كەركووك بۆ ماوەی نۆ رۆژ دەبڕدرێت
لەمبارەوە هیشام ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركووك، ڕایگەیاند: "لە ئەمڕۆ شەممە ٦ی٢ی٢٠٢١وە تاكوو ١٥ی٢ی٢٠٢١ ئاوی خواردنەوەی گەڕەكەكانی شاری كەركووك دەبڕدرێت".
گوتیشی: "بەهۆی شۆردن و پاككردنەوەی خەزانەی كەناڵەكانی ئاوی دووبز و زابی خواروو كە هەردوویان سەرچاوی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی كەركووكن، بۆیە ئاو لە ئەمڕۆوە دەبڕدرێت و تاكوو نۆ رۆژی تر لە كەركووك ئاو نابێت".
باسنيوز
