ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ربژێری پارێزگاری هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6\2\2021، خانزاد دزه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: "بڕیاره كاتژمێر 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌ممه 8\2\2021. ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 87 له هۆڵی دیوانی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ئه‌نجام بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به به‌ربژێرى پارێزگارى نوێی هه‌ولێر، كه سه‌ره‌كیترین به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
باسنيوز
