عه‌لی عه‌ونی: رەنگە ئه‌و ده‌روازانه هه‌ڕه‌شه‌ی بەغدایان له‌سه‌ر بێ كه قاچاخچێتییان تێدا ده‌كرێ
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆ و ئه‌گه‌ری كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كەس ناتوانێت ئەم كارە بكا، ”مه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵی ئه‌و ده‌روازانه بكه‌ن كه قاچاخچێتییان تێدا ده‌كرێ“.
ئەمڕۆ میدیاكانی سلێمانی و دەستە و تاقمی پشت قاچاخچێتییەكانی دەروازە سنوورییەكانی شارەكە، هەواڵێكی رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقییان بڵاو كردەوە كە بانگەشەی ئەوەی تێدا كراوە، هەوڵیك هەیە تاوەكوو بەغدا دەست بەسەر دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێت
لەمبارەیەوە ئەمرۆ پێنجشه‌ممه 4/2/2021، عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئیراده‌یه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه نییه هێز به‌ره‌و كوردستان بجووڵێنێت و نیازی واش نییه، ره‌نگه گرووپی ده‌رچوو له یاسا و میلیشیاكان كه سه‌ر به هه‌ندێ لا و لایه‌ن و وڵاتی داگیركه‌رن، ئه‌م خه‌ونه ببینن".
هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا، حكوومه‌تێكی عه‌قڵانی كه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بووێت، بیر له‌و كارانه ناكاته‌وه، چونكه "پێش ئه‌وان، حكوومه‌تی دیكه خۆیان تاقی كردووه‌ته‌وه و هه‌موویان له زبڵدانی مێژوودان، ده‌بێ بزانن كێشه‌ی كورد به خۆهه‌ڵكێشان و خۆگیڤكردنه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن، گوایه حكوومه‌تی عێراق ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كانی كوردستاندا ده‌گرێت، ئه‌وان پێیان خۆش نییه هیچ ئارامییه‌ك له عێراقدا به‌رقه‌رار بێ".
عه‌لی عه‌ونی ئه‌وه‌ش بیر ده‌هێنێته‌وه، كه پێشتر سوپای عێراق و هه‌موو ملیشیاكان و به یارمه‌تیی وڵاتانی دراوسێ، هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و به‌ختی خۆیان تاقی كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه نه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه، نه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستانه و پێویستیش ناكات خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وه‌نده بیر له‌و بیرۆكانه بكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، ئه‌وه‌شی بیر هێنایه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی ده‌ستووریی دانپێدانراوه و خاوه‌نی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێگریی یاسا و ده‌ستووره و "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له خۆی دڵنیا نه‌بووایه، داوای نه‌ده‌كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت ببنه چاودێری دانوستانه‌كان".
ئەوەشی نەشاردەوە، به هۆی بوونی ئه‌و میلیشیایانه‌وه، عێراق رۆژ له دوای رۆژ له پاشه‌كشه‌دایه و كارێكی وایان كردووه پێكهاته‌كانی عێراق ئینتمای هاوبه‌شیان نه‌بێت، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت مه‌رجی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا بسه‌پێنن، هه‌ر كه‌س و گرووپێك دێت ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنێ، به‌ره‌به‌ره ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌شبوو، پاشه‌كشه ده‌كا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یدا، عه‌لی عه‌ونی گوتی: ”با گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرێ، سلێمانی یان دامودەزگاكانی سنوورەكە بخه‌نه‌وه سه‌ر عێراق، چونكه وه‌كوو تاقیكردنه‌وه كه‌ركووك خرایه‌وه سه‌ر عێراق و ده‌بینین ژیانی كه‌ركووكییه‌كان چه‌ند خراپتر بووه“.
له باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیشه‌وه، گوتی: ”به پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق، ده‌روازه‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه چاودێری ده‌كرێت و هیچ كه‌مورتییه‌ك نییه و ته‌عریفه‌ی حكوومه‌تی عێراق سه‌د له سه‌د له ئیراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه بازرگانه‌كان ده‌یانه‌وێت داخلی بكه‌ن و نایانه‌وێت به‌پێی یاسای عێراق گومرك بده‌ن، ده‌چن له په‌روێزخان و باشماخ و بەسڕەوە ده‌یهێننه ژووره‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر شتێك ڕوو بدات، مه‌گه‌ر له‌و ده‌روازانه بێ كه قاچاخچێتییان تێدا ده‌كرێ و یاسایان تێدا جێبه‌جێ ناكرێ“.
باس‌نیوز
