هاوسەرۆكێکی هەدەپە: کەس بەنیاز نییە لەناو هەدەپە پارتێكی تازە دروست بکات
ماوەیەك بەر لە ئێستا، ئەیهان بیلگەن هاوسەرۆكی شارەوانیی قارس لەسەر لیستی هەدەپە، لە نامەیەكدا لە زیندانەوە باسی لە دروستكردنی پارتێكی تازە كرد و ئاماژەی بەوە دا بۆ ئێستای توركیا پارتێكی تازە گرنگە و دەبێت هەوڵی بۆ بدەین.
سینجار لەبارەی ئەو لێدوانەی بیلگەن، قسەی بۆ ئاژانسی (سپوتنیك) كردووە دەڵێت ”لەو بڕوایەدا نیم بیلگەن مەبەستی ئەوە بووبێت پارتێكی تازە دروست بكات. ئەو قسانەی كردوویەتی ئەوەی لێ ناخوێنمەوە نیەتی جیابوونەوەی لە هەدەپە هەبێت بۆ دروستكردنی پارتێكی تر".
ئەو باسی خراپیی رەوشی توركیا کردووە، بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر هەدەپە نەبووە، چونكە هەدەپە لە كات و زەمینەیەكی باشدا دروست بووە، بۆیە بە ئاسانی ناكەوێت و لاواز نابێت.
سینجار ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەناو هەدەپە نە نیەتی جیابوونەوە هەیە، نە نیەتی ئەوەش هەیە پارتێكی تر دروست ببێت بۆ لاوازكردنی هەدەپە".
باسنيوز
