شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواکۆبوونەوە سەردانی بەغدا دەکاتەوە

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواکۆبوونەوە سەردانی بەغدا دەکاتەوە


بڕیارە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواکۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەردانی بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە بکاتەوە.

ماڵپەڕی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، کە شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ”دواکۆبوونەوە“ لەگەڵ لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەچوارچێوەی دەستوور و رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا، ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، بەڵام لایەنە شیعەکانی عێراق بەردەوام تەگەرە دەخەنە بەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنەکانی هەردوولا.









باسنيوز
Top