ژن و مێردێكی دهرچووی زانكۆ ژیانی گوند ههڵدهبژێرن
شادی و سیروان، دەرچووی زانكۆ و لەدایكبووی شارن، دوای تەواوكردنی خوێندن بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە گوندەكەیان، ئەو ژن و مێردە گەنجە لەو گوندە بچووكە خەونێكی گەورەیان ھەیە، دەیانەوێت ژیانی كوردەواری وەكو خۆی و بەبێ دەستكاریكردن نیشانی گەشتیاران بدەن، ئەوەش وەكو ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی سەیر دەكەن.
شادی و سیروان دوای خوێندن، لە شار دۆشداماو نەبوون، ئاماژهیان بهوه كرد، لەبری ئەوەی لەشار بەدوای كاردا بگەڕێن، ھاتوون خاوەندارییەتی ئەم ھەموو كارە دەكەن، كە لە گوندەكان ھەڵڕژاوە، لەھەمووشیان گرنگتر نیشاندانی ژیانی كوردەواری و كەلەپووری گوندەكانە، ئەو گوندانەی "ئەگەر بە تێڕوانینێكی دیكەوە سەیر بكرێن، ھەموویان بەھەشتێكی بچووكن لە كوردستان و جیھاندا".
ئێستا بەھۆی شادی و سیروان، گوندی "تاینە"ی نزیك "كامیاران" لە پارێزگای "سنە"، ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، ساڵانە فێستیڤاڵە كهلتورییەكان لەوێ دەكرێن، ھاوكات گەشتیاری ناوخۆیی و تەنانەت بیانیش روو لەو گوندە دەكەن، بۆ ئەوەی سەیری بیرۆكەكەی ئەو (2) گەنجە بكەن، بیرۆكەی گەڕانەوە بۆ گوند و بەرێكردنی ژیانی ساده و ساكار بهشێوازی كۆنی كوردەواری، كە ھەم داھاتە بۆ ئەوان، ھەمیش ھەوڵێكە بۆ كۆچی پێچەوانە لە شارەكان بەرەو ئەو گوندانەی ساڵانێك بوو تۆزی فەرامۆشیان لێنیشتبوو.
k24 -
