حاجی میرخان دۆڵەمەری بیرهوهرییهكانی دهگێڕێتهوه
ئەم پیاوە تەمەن (80) ساڵە، زیاتر لە نیو سەدەیە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت، ساڵانێكی زۆری تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بەخشیوە، بۆیە ئەوەی بینیویەتی، ئەوەی تێیدا ژیاوە، ھەمووی لە كتێبێكدا كۆكردووەتەوە، ناوی ناوە "گەڕان بە دوای دادپەروەریدا"، حاجی میرخان دۆڵەمەری، ئەو ھێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە (9) ساڵ، كاتێك بە تۆپبارانی هێزهكانى شاى ئێران، دوای كۆماری كوردستان، بریندار دەبێت.
دواتر كە دەبێتە پێشمەرگە، چەندین جار لە شەڕەكاندا مەرگ تا بەردەرگای رۆحی دێت، بەڵام رزگاری دەبێت، بە دیار شاخەكانی كوردستانەوە، باسی ئەو رۆژانە دهكات، كە دوور لە شاخ و خاك و رووباری كوردستان لە پەنابەریدا ژیانی بەسەربردووه.
حاجی میرخان، لەم رۆژە سەختانەی ئاوارەییدا، توانیویەتی (14) منداڵ بەشێوەیەكی درووست و لەسەر ھەستی نیشتمانپەروەرانە پەروەردە بكات و داھاتوویان رۆشن بكات.
حاجی میرخان، لەم تەمەنی خۆیدا سەدان ھەوراز و نشێوی بینی، بەڵام تا ئێستا ئەوەی دەستنەكەوتوە، كە لە لاویەتییەوە بۆی دەگەڕێت.
k24 -
