هەندێك بازرگان بە هاوکاریی گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر کاڵای نایاسایی و بەسەرچوو لە دەروازەکانی سلێمانییەوە هاوردە دەكەن
لەمبارەیەوە پەرلەمانتارێکی لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەپێی زانیارییەکانیان کاری قاچاخ لە سنوورەکانی سلێمانی بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراون.
سەرچاوەیەکی چاو‌دێر لە سنوورەکانی سلێمانی و ئێران ئاشکرای کرد كە ئەو مادە و کاڵا نایاسایی و ئێکسپایەرانەی لە سنوورەکانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ڕێگەیان پێ‌نادرێت هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن، هەندێك لە بازرگانەکان ئێستا لە دەروازەکانی سنووری سلێمانی بە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستانی دەکەن.
سەرچاوەكە گوتی “ماوەیەکە بە تەواوی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران کاری قاچاخ و نایاسایی نەماوە، هەروەها رێگری کراوە لەو مادانەی ڕێگە پێدراو نین بێنە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام هەندێك لە بازرگانەکان ئێستا لە ڕێگەی دەروازەکانی ئێران بە هەرێمی کوردستانەوە لە سنووری سلێمانی ئەو کاڵایانە بە هاوکاریی گرووپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر و چاوساغی ئەوان هاوردەی هەرێمی کوردستانی دەکەن، کە لە رووی تەندروستییەوە زیانی گەورەی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەیە”.
پێشتر پەرلەمانتاری گۆڕان دابان محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبوك)دا بڵاوی كردبووەوە کە هەموو بەڵگەكانیان بە وردی لەسەر دەروازەكان، بە تایبەتی (باشماخ) داوەتە داواكاری گشتی.
بەڵام د.ڕێبوار عەبدولڕەحیم بابکەیی پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ (باس‌نیوز) ڕایگەیاند كە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، کاری قاچاخ لەو سنوورانەی سلێمانی بە تایبەتی (باشماخ) بە ڕێژەیەکی بەرز بەردەوامە.
گوتیشی “کاری قاچاخ ناوەکەی ڕوونە کە کاری نایاساییە و بێگومان هەر کاڵایەک ڕێگەی لێ بگیرێت لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی دیکەوە بهێنرێت، دیارە ئەو دەروازانەی سنووری سلێمانی بە ئێرانەوە دەستی کاری قاچاخی تیادا ماوە و ئەوەش ڕێگەیەکی باشە بۆ بەدیلی ئەو دەروازانەی کە بە رێژەیەکی بەرز کاری قاچاخی تیادا نەماوە”.
لای خۆیەوە عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە وتارێكیدا كە بە ناونیشانی (بۆچی قاچاخچێتیی باشماخ پرمەترسییە؟) کە لە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كان پڕ مه‌ترسین، ده‌رچوونن له یاسا و لێكه‌وته‌ی جیاجیای ئابووری و دارایی و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییان هه‌یه، به‌ڵام ”هێندێك له گه‌نده‌ڵییه‌كان مه‌ترسییه‌كه‌یان گه‌وره‌تره، چ له ڕووی دارایی و چ له ڕووی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه“.
ئاماژەی بەوەش داوە ”لە باشماخ، شه‌وانه به ده‌یان بارهه‌ڵگر، سه‌دان تۆن له جۆره‌ها شمه‌ك هاورده ده‌كه‌ن، ناوی باره‌كان تایبه‌ته، كه‌س پشكنینیان بۆ ناكات و یه‌ك دیناریش گومرگ ناده‌ن“.
ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە قاچاخچێتییه‌كی له‌م جۆره، سه‌رپێچی و تاوانێكی دیاره كه زیانێكی گه‌وره به دارایی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانه‌كه ته‌نها دارایی نییه، به‌ڵكو ته‌ندروستی و ژینگه‌ییشه.
عومەر گوڵپی دەڵێ ”گۆشت، سه‌وزه و میوه، جگه‌ره، هێلكه، مریشك، خوارده‌مه‌نی له قوتوونراو و هتد، به‌م ڕێگه‌یە دێنه ژووره‌وه، بێجگه له مه‌وادی په‌یوه‌ندیدار به بیناسازی و كاره‌بایی و چه‌ندین شمه‌كی تری پێویست‌ی ژیان و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی، ئه‌م شمه‌كانه گومرگ ناده‌ن، به تایبه‌ت ده‌هێنرێنه ژووره‌وه و زیانێكی گه‌وره‌ی دارایی به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن“.
دووپاتیشی كردووەتەوە كە مەترسیی گەورە ئەوەیە، ئەم كاڵایانە پشكنینیان بۆ ناكرێت، ”نه پشكنینی ته‌ندروستی و نه پشكنینی كوالێتی و نه پشكنینی ڤێترنه‌ری! هەر کەسێک لە کوردستان، ئه‌وه‌ی ده‌یخوات، ئه‌وه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕێت، ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌و شمه‌كانه! واتە یەکێک لەو ژەهرانە“.
لەبارەی لایەنی بەرپرس لەم قاچاخچێتییە، پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەڵێ ”ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێ له ژێر ئیداره‌ی سنووری پارێزگای سلێمانیدایه، له ڕووی ئیدارییه‌وه دیاره كه كێ لێی به‌رپرسه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قاچاخچێتیه له سایه‌ی چه‌كێكدایه كه له ژێر ڕكێفی حزبدایه، واته كورت و پوخت (یه‌كێتیی نیشتمانی) لێی به‌رپرسه“.
داواشی لە هاوسەرۆكانی یەكێتی كردووە، پێش بانگەشەی لامەركەزیەت، سنوورێك بۆ ئه‌م قاچاخچێتییه دابنێن و له‌وه زیاتر خه‌ڵك نه‌كه‌نه قوربانیی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌رپرسانی حزب و ململانێ سیاسییه‌كان، چیتریش میلله‌تی ماندوو نه‌كرێته قوربانی.
باس‌نیوز
