وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: له مه‌خموور و قه‌ره‌چووغ هیچ جووڵه‌یه‌كی نائاسایی به پێشمه‌رگه نه‌كراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/2/2021، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌نگۆی جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاشكرای كرد، كه له ناوچه‌كانی مه‌خموور و قه‌ره‌چووغ، هیچ جووڵه‌یه‌كی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی رووی داوه، به‌هۆكاری ئه‌وه بووه، ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خموور زیاد بووه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بدات.
له به‌شێكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكووری مه‌خموور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه "پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە، له‌و ڕووه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان".
باسنيوز
