رۆحانی: هەوارکردنەوەی رێککەوتننامەی ناوکی رەت دەکەینەوە

رۆحانی: هەوارکردنەوەی رێککەوتننامەی ناوکی رەت دەکەینەوە
سەرکۆماری ئێران هەموارکردنەوەی رێککەوتننامەی ناوکیی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی پێنج کۆیەک، رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-2-2021، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران رێککەوتننامەی ناوکی بە ئاسانی نەکراوە و لە ئەنجامی 10 ساڵ گفتوگۆ و دانوستاندن واژۆ کراوە.

حەسەن رۆحانی رەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی بە هەموارکردنەوە یان زیادکردنی بڕگە بۆ رێککەوتننامەکە رازی بێت.

سەرکۆماری ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەر کاتێک ئەمریکا گەڕایەوە ناو رێککەوتننامەکە، ئەوا ئێران پابەندی دەبێت.

شەوی 8-5-2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017-2021) بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.












باسنيوز


Top