فراكسیۆنی پارتی ڕێزی له ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ گرت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/2/2021، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێزی له هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ گرت. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پڕۆفیسۆر دكتۆر رزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ، به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له هونه‌ر و نووسیندا به‌سه‌ر بردووه و به‌ر له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كادیمی و رۆشنبیریش بێ، بیرێكی جوانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، بۆیه هه‌موو كاره‌كانی ڕابردووی، له‌سه‌ر ڕیتم و ڕه‌وتی كوردستانی بووه وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی به‌هه‌ڵوێست خزمه‌تی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
لای خۆیه‌وه، پ.د. ڕزگار ڕەنجەڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بووه بتوانێ خزمه‌ت به نیشتمانه‌كه‌ی بكا. سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه گەورەترین بڕوانامە ئەو ڕیزلێنانەیە کە "جەنابی سەرۆک بارزانى له په‌یامێكدا دەڵێ ده‌سته‌كانی ڕزگار ڕەنجەڕۆ ده‌گوشم، كه ئەرکى خۆی بەرامبەر نیشتمان بەجێ هێناوە، بۆیە من کە ماوەى 50 ساڵە خزمەت بە هونەرى کوردى و دواتریش گەیشتوومەتە قۆناغەکانى زانستى لە وەرگرتنى پلەکانى زانست و خزمەتکردن، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ڕێزلێنانە بۆ من هاندانێکى گەورەیە کە بتوانین لە خزمەتکردن بەردەوامبین".
باسنيوز
