سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكان: یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كا
سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان ڕوو دەدات، بەرئهنجامی 16ی ئۆكتۆبەرە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش، یه‌كڕیزیی حزبە كوردستانییەكان به پێویست ده‌زانێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/2/2021، جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: ئەو هێزە میلیشیایانەی لە ناوچە كوردستانییەكان سەریان هەڵداوە، بە تایبەت كه ئێستا لە كەركووك و سەرگەڕاندا هه‌ن، بەرئهنجامی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و یەكنەبوونی حزبە كوردستانییەكانە، "ناكرێ حیزبێك قوربانی بۆ خاك بدات و حیزبێكی دیكه پشتی لێ بكات و ڕێگە بە هێزی دیكه بدات بێته ناو خاكەكەی، دواجار ئەوە ئەنجامەكەی دەبێت كه ده‌یبینین".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه كەركووك لە لەژێر دەسەڵاتی پارێزگارێكی سەپێندراودایە و هەرچی عەرەبی هاوردەیه ڕووی لەو ناوچانە كردووەته‌وه، هەرچی هێزی ناشەرعیشە و خۆی پێ پارێزەری ناوچه‌كه‌یه، سته‌م له كورد ده‌كه‌ن.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تەعریب و ڕێگرتن له چەوساندنەوەی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، به پێویستی ده‌زانێ بە زووترین كات ڕێككەوتنی سەربازی لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بكرێت و حیزبە كوردستانییەكانیش یه‌كڕیز بن، "تاكە چارەسەر بۆ گەڕانەوەی خاك و نیشتمان، یەكدەنگی و یەكهەڵویستیی حیزبە كوردستانییەكانە".
باس‌نیوز
