بۆ یەکەم جار هۆکاری دەرکردن و بڕیاری لەسێدارەدانی مەسعود عەبدولخالق لەلایەن یەکێتییەوە ئاشكرا کرا
سەید مەجید پێشمەرگەیەكی دێرینی كوردستانە و باوكی شۆڕش سەید مەجید پەرلەمانتاری پێشووی كوردستانە لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەسەرهاتێكی مەسعود عەبدولخالقی ئاشكرا كردووە، ئەو كاتەی لە ساڵی ١٩٨١دا کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی لە گوندی وەرتێ بوو، سەید مەجید لەگەڵ دکتۆر کەمال خۆشناو، سەید کەریم، ئیبراهیم جەلال و عەلی محەمەد، لەگەڵ ژمارەیەکی تری پێشمەرگە لەوێ بوون، مەسعود عەبدولخالق ئەوکات پێشمەرگە بووە لە دەستەی سەید مەجید.
سەید مەجید باوکی شۆڕش سەید مەجید كە ئێستا کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتییە لە هەولێر، رایگەیاندووە برادەرانیان زانیاریان هەبووە کە مەسعود عەبدولخالق بە نهێنی چووەتە ڕانیە و لەگەڵ ئەمنی عێراقی لە ڕێگەی سوار ئاغای پشدەری کۆبووەتەوە، لیژنەیەكی لێکۆڵینەوە دانراوە و دوای لێکۆڵینەوە بڕیار دراوە لەسێدارە بدرێت.
بەڵام سەید مەجید بە حوکمی مرۆیی و کۆمەڵایەتیی ناوچەكە، حەزی لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە نەبووە، یەکسەر بە نهێنی مەسعود عەبدولخالقی ئاگادار كردووەتەوە و ڕێگەی دەربازبوونی بۆ خۆش كردووە تا بگەڕێتەوە ناو حکوومەت، ئەویش گەڕاوەتەوە و لە لای سوار ئاغا تا ڕۆژی ڕاپەڕین یاریدەری مستەشاری جاش بووە لە فەوجەکەی سوار ئاغا.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە مەسعود عەبدولخالق ئێستاش هەر ڕۆژە پیاوی هەواڵگری وڵاتێکە و ڕاسپێردراوە ژەهر بڕێژێت.
باسنيوز
