لە سنووری خانەقین پێنج چەكداری حەشدی شەعبی لە ئەنجامی هێرشێكی داعش كوژران
عەمید دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 2ی2ی2021، چەكدارانی داعش لە ناوچەی نەفتخانەی سەر بەخانەقین هێرشیان كردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی".
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گوتیشی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران".
باسنيوز
