ئهو كهسهی به ناوی سەرۆك وەزیرانی عێراقهوه فێڵی دهكرد دهستگیر كرا
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 2/2/2021، لە بەیاننامەیەکدا كه رایگەیاندووە "لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و لهسهر سکاڵای ژمارەیەک هاووڵاتی، لە بابل کەسێکمان دەستگیرکردووە کە فێڵی له خهڵك كردووه و گوتوویهتی فەرمانبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقم".
له بهیاننامهكهدا، ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تۆمهتباره ناوی محەممەد هەمزە ساجته و بەڵێنی دامەزراندنی بە هاووڵاتییان داوە بە شێوەی هەمیشەیی و پەنجەمۆری لێ وەرگرتوون، لە بەرامبەردا پارەیەكی زۆری لەو خەڵكانە وەرگرتووە و فێڵی لێكردوون.
باسنيوز
