بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆکان: ئەمساڵ کێشەى ئاوەڕۆى هەولێر چارەسەر دەکرێت

بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆکان: ئەمساڵ کێشەى ئاوەڕۆى هەولێر چارەسەر دەکرێت
بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لەڕێگەى جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکەوە ئەمساڵ کێشەى ئاوەڕۆى هەولێر چارەسەر دەکرێت و وێستگەیەکى پاڵاوتنیشى بۆ دادەندرێت.

ئەندازیار ئارى ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمى کوردستان رايگەیاند: "بۆ ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى ستراتیژى و گرنگ لە بوارى ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن، یەکێک لەو پڕۆژانەش پڕۆژەى گۆڕینى ئاوەڕۆى هەولێرە، کە بەهۆیەوە کێشەى ئاوەڕۆ لەنێو سەنتەرى شاری هەولێر چارەسەر دەکرێت".

ئەندازیار ئاری ئەحمەد ڕاشی گەیاند: "لەو پڕۆژەیەدا جگە لە چارەسەرکردنى کێشەى ئاوەڕۆ، وێستگەیەکى پاڵاوتنى ئاویش بۆ ئاوەڕۆى هەولێر دادەمەزرێندرێت، کە سوودێکى زۆرى دەبێ بۆ چارەسەرکردنى گرفتى ئاوەڕۆکان".

بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمى کوردستان ئەوەشى خستە ڕوو: "بودجەى پڕۆژەکە لەلایەن وڵاتى یابانەوە دابین دەکرێت، ئەوان بەڵێنییان داوە پارەمان بە قەرز پێ بدەن بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، جگە لەو پڕۆژەیە، ئەمساڵ لە بوارى ئاو و ئاوەڕۆدا ژمارەیەکى زۆر پڕۆژە بۆ هەولێر جێبەجێ دەکرێن".













باسنيوز



Top