شاندى حكومه‌تی هه‌رێم و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاوتوێ کرد

شاندى حكومه‌تی هه‌رێم و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاوتوێ کرد
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ محەمەد حە‌لبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە، پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 و رێڕە‌وی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ( یەکشەممە1 شوباتی 2021) بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە شێوەیەك پەسەند بکرێت، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەردوولا جەختیان لە درێژەدان بە دانووستانەکان کردەوە، تا ئەو کاتەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەبن.
k24 -
Top