سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق كرد، له‌ دیده‌داره‌كه‌دا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/2/2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازی لە ستێڤن هیكی، باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ، پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێمى كوردستان و عێراقیش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

هەر لەو دیدارەدا باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامیی وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كردەوە.












باسنيوز


Top