مەسرور بارزانی: لە یادی 1ی شوبات جەخت لە به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی دەکەینەوە

 مەسرور بارزانی: لە یادی 1ی شوبات جەخت لە به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی دەکەینەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی تەقینەوەكانی 1ی شوبات لە ھەولێر رایگەیاند " لەم یادەدا جەخت لە برەودان بە‌ به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی دەکەینەوە".

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نووسیویەتی: "ئه‌مڕۆ یادی شەھیدانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئه‌م شه‌هیدانه‌ دادەنوێنین. لەم یادەدا جەخت لە برەودان بە‌ به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی دەکەینەوە".

ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر تەقینەوەكانی 1ی شوباتی 2004 تێدەپەڕێت، كە لە یەك كاتدا تەقینەوە لە بارەگاكانی لقی 2ی پارتی و مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە ھەولێر كرا، بەو ھۆیە 103 كەس شەھید بوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ یادی شەھیدانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئه‌م شه‌هیدانه‌ دادەنوێنین. لەم یادەدا جەخت لە برەودان بە‌ به‌هاکانی بەیەکەوەژیان و یەکڕیزیی دەکەینەوە.








k24
Top