سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بۆ یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بۆ تێپه‌ڕبوونى 17 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى 1ى شوبات بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له یادی شه‌هیدانی 1ی شوباتدا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/2/2021، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "له یادی شه‌هیدانی 1ی شوباتدا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو و پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان".
باس‌نیوز
